به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسى هه‌رێمى كوردستان پێشبینییه‌كانى ره‌وشى كه‌شوهه‌واى له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی كاریگه‌ری یه‌كگرتنی هه‌ردوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی و باكووری توركیا باران بارین و به‌فر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به گشتی گرتۆته‌وه هه‌ر به گوێره‌ى ئه‌و پێشبینیانه سبه‌ى شه‌و پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زن بۆ ژێر سفر و ئه‌مڕۆش خێرایى با كه‌متر ده‌بێته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به درێژایی كاته‌كاندا ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت وه ئه‌گه‌ری رێژنه باران هه‌یه له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆدا، هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه سنووریه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكان به‌فر ده‌بارێت.
هاوكات دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌پۆڵێكى خۆڵبارین هه‌ولێرى پایته‌خت و ژماره‌یه‌ك شار و شارۆچكه‌ى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه و ئاستیى بینین دابه‌زیوه و سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵكردنى ره‌شه‌با به شێوه‌ى پچڕ پچڕ باران ده‌بارێت.
سه‌باره‌ت به سبه‌ی واته رۆژی شه‌ممه كه‌شناسى هه‌رێمى كوردستان پێشبینی لاوازبوونی ئه‌و كاریگه‌ریه نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ی شه‌ممه له به‌یانی زوودا ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و ساماڵ له كاته‌كانى ئێواره‌دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.