Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:51

سه‌فین دزه‌یی: به‌ فه‌رمی ئاگاداری ناردنی 450 ملیار دینار نین له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌

سه‌فین دزه‌یی: داوای مافی خۆمان كردووه‌ و چاوه‌رێی سه‌ده‌قه‌ له‌ به‌غدا ناكه‌ین
سه‌فین دزه‌یی: وڵاتانی ئه‌وڕوپی پشتیوانی كورد ده‌كه‌ن له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا
کوردستان TV
100%

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی بودجه‌ی عێراق داوای مافی خۆمان كردووه‌ و چاوه‌ڕێ یاخود داوای سه‌ده‌قه‌ له‌ به‌غدا ناكه‌ین .

سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجكردنی شارسته‌ داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی عێراق داوای مافی خۆمان كردووه‌ و چاوه‌ڕێ یاخود داوای سه‌ده‌قه‌ له‌ به‌غدا ناكه‌ین .

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ناردنی 450 ملیار دینار له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ دزه‌یی رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ میدیاكانه‌وه‌ گوێبیستی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بووینه به‌ فه‌رمی ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌ و ئێمه‌ وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هیچ حیسابێكی بانكى نین كه‌ له‌ به‌غدا به‌و حیسابه‌ كرابێته‌وه‌ .

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌و 450 ملیار دیناره‌ی كه‌ باسیشی لێده‌كرێت ئه‌گه‌ر وابێت ئێمه‌ ئاگاداری هیچ ورده‌كارییه‌كی نینه‌ كه‌ به‌شێك بێت له‌ بودجه‌ یان مانگانه‌یه‌ یاخوود هی چه‌ند وه‌زاره‌تێكه‌ .

هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یی وتیشی: ته‌نها و ته‌نها داواكاری ئه‌وه‌ین بتوانین زیاتر و زیاتر گفتوگۆ له‌ نێوانمان هه‌بێت و بتوانین گرفته‌كانی نێوانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین .

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.