Erbil 31°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 13:21

سه‌فین دزه‌یی: وڵاتانی ئه‌وروپی پشتیوانی کورد ده‌که‌ن له‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌فین دزه‌یی: وڵاتانی ئه‌وڕوپی پشتیوانی كورد ده‌كه‌ن له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا
کوردستان TV
100%

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی به‌هێزی دیپلۆماسی كورد له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ئه‌ورووپی فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ پشتیوانیانى كورد له‌ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ گرژییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پشتگیری ووڵاتانی ئه‌وورپی بۆ كورد له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی تۆكمه‌ی  دیپلۆماسی كورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپی هانی ئه‌م ولاتانه‌ی داوه‌ گوشارێكی زۆرتر بخه‌نه‌ سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان كۆتایی پێبێنێت و بكه‌وێته‌ دانوستان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.