گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له ناو ماڵێكدا له شاری كه‌ركووك دۆزرایه‌وه كه ئێسك و پروسكی هاووڵاتی تێدا بووه، گۆڕه‌كه‌ش له كاتێكدا ده‌ركه‌وتووه كه خاوه‌ن ماڵه‌كه سه‌رقاڵی چاككردن و گۆڕینی بۆری ئاوی خانووه‌كه‌ی بووه.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌قی شاری كه‌ركووك دۆزراوه‌ته‌وه و به‌پێی جل و به‌رگه‌كانیان بێت كوردن، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه، ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچووی به‌عس.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مرۆ هاوڵاتیه‌ك له گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌ق كێشه‌ی ئاوه‌ڕۆی هه‌بووه له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ ده‌دۆزێته‌وه و ئاگاداری پۆلیس ده‌كاته‌وه.
وتیشی: ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه چه‌ند كه‌سی تێدابووه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1991 له‌سه‌رده‌می ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عس.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه، به‌پێی جل و به‌رگه‌كانیان بێت ئه‌و ته‌رمانه له‌و گۆڕه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه كوردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.