ریکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر سوپای وڵاتەکەی لە سووریا دەربچێت، ئەوا هەژموونی ئێران زیاتر دەبێت لەو وڵاتەدا، بۆیه دەبێ دڵنیابین لەوەی چارەسەری شەڕی ناوخۆیی سووریا، ئێران لەو وڵاتە و ناوچەکە دوور دەخاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە سوپای وڵاتەکەی تا کۆتاییهێنانی یەکجارەکی بە داعش، نەمانی میلیشیا ئێرانییەکان لە سووریا و دوورخستنەوەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێم ئەو وڵاتە لە سەرۆکایەتیی سووریا، لە سووریا دەمێنێتەوە.
ههر ئهمرۆ پێنجشەممە 18/1/2018، وەزارەتی دەرەوەی رژێمی سووریا بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا رایگەیاندووە، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی سووریا ”پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتییە“.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا هەروەها رایگەیاندووە، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی سووریا ”نایاساییە“ و دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەریی سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.