بازاری " تسوكیجی " له تۆكیۆی پایته‌ختی یابان كه ناسراوه به بازاری " وۆل ستریت ئهسماك " تایبه‌ته به كرین و فرۆشتنی ماسی ، رۆژانه خه‌ڵكانێكی زۆر كاڵا تازه‌كانی خۆیان له‌م بازاره ساخ ده‌كه‌نه‌وه .
ئه‌م بازاره رۆژانه بای 21 ملیۆن دۆلار كرین و فرۆشتنی تێدا ئه‌نجامده‌درێت ، تسوكیجی جگه له‌وه‌ی كه گه‌وره‌ترین بازاری جیهانه بووه‌ته شوێنێكی گه‌شتیاری له یابان كه ساڵانه هه‌زاران گه‌شتیار له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان سه‌ردانی ئه‌و بازاره ده‌كه‌ن .
له‌م بازاره‌دا گه‌وره‌ترین و به به‌هاترین ماسی له مه‌زادی ئاشكرا ده‌فرۆشرێت ، بۆ نمونه ماسی تونه كه نرخه‌كه‌ی گه‌یشتۆته 1.76 یه‌ك ملیۆن و حه‌وفتا و شه‌ش هه‌زار دۆلار .
له راپۆرتێكی " بیزنس انسایدر " هاتووه ، ئه‌م بازاره له 2 به‌ش پێكهاتووه ، به‌شی یه‌كه‌م پێی ده‌ڵێن " جوجای شیجۆ " كه تایبه‌ته به فرۆشتنی " ئهلسوشی " و به‌رهه‌مه‌كانی چێشتخانه‌كان به كۆمه‌ل ، به‌شی دووه‌میشی پێی ده‌ڵێن " جونای شیجۆ " لێره ماسییه‌كان ئاماده ده‌كرێن و ده‌برێن بۆ چێشتخانه‌كان .
جێی باسه بازاری تسوكیجی له ساڵی 1935 دروستكراوه و جوله‌یه‌كی به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ساڵانه بای 4 ملیار دۆلار ماسی جۆراو جۆری لێده‌فرۆشرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.