Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 19:25

چاوشئۆغڵو: هه‌ندێ بابه‌ت زیانیان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیاو ئه‌مه‌ریکا گه‌یاندووه‌

هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاو ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%

مه‌ولود چاوشئۆغڵو دوای ئه‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ له‌باره‌ی كۆریای باكوور له‌ شاری ڤانكۆڤه‌ری كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێکس تیله‌رسن كۆبووه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەى ئەمریکا، رێکس تیله‌رسن باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ دوو كێشه‌ی وه‌ك پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ یه‌په‌گه‌ و راده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكى رێكخراوی خزمه‌ت، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن زیانی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان گه‌یاندووه‌.

چاوشئۆغڵو، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی روون به‌ رێکس تیله‌رسنی راگه‌یاندووه،‌ كه‌ له‌ پاڵ ئه‌و دوو كێشه‌یه‌دا ئه‌م دۆخه‌ دۆخێكی زۆر جددی و مه‌ترسیداره‌ و هه‌نگاوێكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ جددی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ره‌نگه‌ بچینه‌ قۆناغێكه‌وه‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بێت. له‌ به‌رامبه‌ریشدا رێکس تیله‌رسن رایگه‌یاندووه‌: "پێویسته‌ پشت به‌و هه‌واڵانه‌ نه‌به‌سترێت كه‌ له‌ رۆژنامه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌".

چاوشئۆغڵو به‌ تیله‌رسنی وتووه‌، ئه‌وانه‌ ته‌نها هه‌واڵی رۆژنامه‌ نین و ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ لێدوانی هه‌ندێک له‌ فه‌رمانده‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌ و گوتی: "گوتم ئێمه‌ ناخوازین په‌یوه‌ندییه‌كانمان بگاته‌ ئه‌و خاڵه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچێت به‌رامبه‌ری زۆر جددی ده‌بێت".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ لە میانی بەشداریکردن لە رێوڕەمسی کردنەوەی کارگەی بەرهەمهێنانی کارەبای Kazan Soda لە شارۆچکەی سینجان سەر بە پارێزگای ئەنقەرە، سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و سوپایه‌ بخنكێنین به‌رله‌وه‌ی له‌دایكبێت. ئێمە زۆر باش دەزانین ئەمانە چەند ناپاک و دووڕوون. ئەم سوپایە ناوی سوپای ناپاکانە، با ئەمە بەو شێوەیە بزانرێت. هەر ئەمانە دوو رۆژی تر کە سەربازانی ئەمریکا کەوتنە تەنگانەوە، ئەوەی کە یەکەم کەس رووی لوولەی تفەنگیان تێدەکات، ئەم ٣٠ هەزار تیرۆریستەیه‌".

لەبارەی عەفرین و منبجەوە، سەرۆک كۆمار گوتی: "بە ئیزنی خوا، لەماوەیەکی کەمدا، سوپای تورکیا پرسی عەفرین و منبج چارەسەر دەکات. ئامادەکارییەکانمان تەواو بوون، هەر ئانوساتێک دەشێت دەست پێ بکات. دواتر دەچنە شوێنەکانی تریش".

ئه‌ردۆغان، هەروەها گوتیشی: "له‌ ئێستادا به‌ تۆپخانه‌كان لێیانده‌ده‌ین، به‌رده‌وامیش ده‌بین. چاوه‌ڕوانن ئێمه‌ خۆمان به‌ قاوغه‌كه‌ی خۆماندا بكه‌ین و ئێوه‌ لێمان بده‌ن؟ ئێمه‌ پێشنیازمان كرد بۆیان كۆتایی به‌م رێكخراوه‌ تیرۆریستییانە بهێنرێت. ئێمه‌ گوتمان هه‌رگیز قبووڵی ناكه‌ین رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌ رێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستی له‌ناوببرێت. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ هاوبه‌شی مۆدێلی ستراتیجی بین، پێویسته‌ ئه‌م كاره‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بكه‌ن".

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.