Erbil 25°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 21:23

ئاگرێک لە عەلوەی سلێمانی کەوتەوەو بەهۆیەوە 11 دوکان سوتان

هیتەری کارەبایی یەکێک لە دووکانەکان ئاگریگرتووە
کوردستان TV
#7
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ چەند دووکانێک لە عەلوەی سلێمانی ئاگریان گرت، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانیش رایگه‌یاند رووداوەکە پاش سووتانی 11 دووکان کۆنترۆڵکرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای سلێمانی، راگەیاند، رووداوەکە له‌ كاتژمێر 4ی ئێواره‌ روویداوە. هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش هیتەری کارەبایی یەکێک لە دووکانەکان ئاگریگرتووە و بەوهۆیەوە 11 دووکان سووتاون و 10 دووکانیش لە سووتان رزگارکراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، زیانە ماڵییەکانیش هێشتا دیار نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.