Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 18:31

ئەڵمانیا پشتگیری خۆی بۆ گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا ده‌ربڕی

دوای گەرانەوەی شاندی هه‌رێم له‌ به‌غدا
کوردستان TV
#7
100%

لەسەر دەست پێكردنی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ئاستی وەزارەتەكانی نێوان هەردوولا كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر، هەڵوێستی خۆی دەربڕی و  پشتگیری خۆی بۆ گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا راگەیاند.

كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر، لە تویتەری فەرمی خۆی رایگه‌یاندووه‌ پێشوازی لەو گفتوگۆیانەی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر ئاستی وەزارەتەکان دەکەین، ھیوادارین بەم زووانە بەرەوپێشچوونی زیاتر ببینین.

ئەو ھەڵوێستەی ئەڵمانیا لە کاتێکدایە، دوو رۆژی رابردوو شاندێکی وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوەی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کردوو لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق کۆبوونەوە.

دوای گەرانەوەی شاندەکە، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە بکەن بۆ چارەسەری کێشەکان.

شایه‌نی باسه‌ هەرێمی كوردستان دووپات لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆ دەكاتەوە و هەوڵەكان بۆ دەست پێكردنی گفتوگۆ لەنێوان هەردوولادا چڕ كراونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.