Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:10

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک و هێرشێکی چه‌کداری له‌ به‌غدا 7 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

له‌ دوو شوێنی جیا جیای به‌غدا
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك و هێرشێكی چه‌كداری له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق 7 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌غدا به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 14-1-2018 له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكدا له‌ نزیك شوێنه‌ بازرگانییه‌كانی ناوچه‌ی تارمییه‌ له‌ باكووری به‌غدای پایته‌خت كوژران و برینداربوونی شه‌ش كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ گوتیشی: له‌ هه‌مانكاتدا چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ ناوچه‌ی به‌غدای نوێ له‌ رۆژهه‌ڵاتی پایته‌خت هێرشیان كرده‌ سه‌ر كارمه‌ندێكی ئه‌میندارێتی به‌غداو ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ ده‌ست دا.

رۆژانه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت كوشتن و رفاندن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌رماڵان و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان درێژه‌ی هه‌یه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی به‌غداش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ ده‌سته‌ وه‌ستان.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.