Erbil 15°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:44

میسال ئالوسی: کرده‌وه‌کانی عه‌بادی دژی کوردستان هاوشێوه‌ی کرده‌وه‌کانی سه‌دام حوسێنه‌

فشار له‌ حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

حكومه‌تی عێراق هاوشێوه‌ی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراق ره‌فتار ده‌كات و به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردوونه‌ته‌ سه‌ر و فشار له‌ حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.

میسال ئالوسی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ به‌غداد ئه‌لیه‌ومی راگه‌یاندووه‌: ئه‌و رێوشوێنه‌ توندانه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی دژی هه‌رێمی كوردستان گرتوویه‌ته‌به‌ر ، دیكتاتۆریانه‌ن و هاوشێوه‌ی رێكاره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراقه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا پێویسته‌ له‌نێو خودی عێراق و به‌ ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ بن و  دوور له‌ ده‌ستێوه‌ردان و نێوه‌ندگیری ده‌ره‌كی هاوشێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی وڵاتی توركیا.

ئالوسی ئه‌وه‌ش راگه‌یاندووه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردوونه‌ته‌ سه‌ر و فشار له‌ حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات له‌پێناو ده‌ستكه‌وتی سیاسی و هه‌ڵبژاردن، كه‌ئه‌وه‌ش سه‌رپێچییه‌كی ئاشكرای ده‌ستووره‌ی عێراقه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.