Erbil 19°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:34

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بەغدا روویدا

کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدای كردووه‌ته‌ ئامانج
کوردستان TV
100%


بەهۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژییەوە لە بەغدا، هەشت كەس كوژران و 10 كەسی دیكەش برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژییەوە لە شاری بەغدا، هەشت كەس كوژران و 10 كەسی دیكەش برینداربوون.  

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتدپرێس، لەزاری بەرپرسانی عێراقییەوە بڵاویكردووەتەوە كە تەقینەوەكە لە گەڕەكێكی باكووری بەغدا ڕوویداوە، و خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی لەسەر شەقامێكی قەرەباڵغ كردووەتە ئامانج، و ژمارەیەك پۆلیس لەنێو بریندارەكاندان.

تەقینەوەیەکه‌ کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدای كردووه‌ته‌ ئامانج.

هێشتا هیچ گروپێك بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە ڕانەگەیاندووە.

لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، و دوای ئەوەی عێراق سەرجەم ناوچەكانی ژێردەستی چەكدارانی داعش-ی كۆنترۆڵكردەوە، ژمارەی تەقینەوەكان بەشێوەیەكی بەرچاو لە بەغدا كەمیكردووە.  

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.