توركمانه‌كانی عێراق بڕیاریاندا له ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ك به ناوی به‌ره‌ی توركمانه‌كانی عێراق به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه گشتیی و خۆجێیه‌كاندا بكه‌ن كه بڕیاره مانگی ئایار به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له‌كه‌ركوك، راگه‌یاند: هه‌ریه‌ك له به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، پارتی بڕیاری توركمانی، پارتی توركمان ئیلی، پارتی جوڵانه‌وه‌ی وه‌فای ئیسلامی توركمانی و پارتی ئیسلامی توركمان به‌شداری له هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ساڵحی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌روه‌ها كاندیده توركمانه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی به‌در و ژماره‌یه‌ك كاندیدی سه‌به‌خۆی توركمان به‌شێك ده‌بن له هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه. گوتیشی: به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ چوونه ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی به‌هێز بۆ مسۆگه‌ركردنی خواست و مافی توركمانه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.