Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 08:12

  بزانه‌ یونسکۆ له‌ تورکیا دانی به‌چ زمانێکدا هێناوه‌

زیاتر له‌ 400 ووشه‌ی هه‌یه‌
zmine feta
کوردستان TV
100%

دانیشتوانی كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ره‌شی له‌ باكووری وڵاتی توركیا خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌جیاتی ته‌له‌فۆن و ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن بۆ شوێنی دوور،به‌ زمانی( فیته‌) قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن .

ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ 10 هه‌زار كه‌س پێكهاتووه‌ و، پێگه‌یه‌كی به‌رزی له‌ رۆشنبیری ناوچه‌كه‌دا به‌ركه‌وتووه‌. به‌تایبه‌تیش كه‌ له‌ئێستادا‌ رێكخراوی یونسكۆ وه‌ك كلتوورێكی رۆشنبیری ناوچه‌ی كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ره‌ش دانی به‌و زمانه‌دا هێناوه‌. 

زمانی فیته‌ كه‌ ئێستا به‌ زمانی باڵنده‌ ده‌ناسرێت، له‌سه‌رده‌مانی پێشوودا بانگ و ئاگاداری مرۆڤه‌كان بوو، له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌و ناوچانه‌ زۆرن كه‌ زمانی فیته‌ به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ره‌ش له‌ باكووری توركیا له‌هه‌موویان جیاوازتره‌، چونكه‌ له‌جیهان ته‌نیا ئاوازێك هه‌یه‌ و بۆ مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ به‌كارده‌هێندرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ په‌یڤ و ئاوازه‌كانی جیاوازن و هه‌ر فیته‌یه‌ك خاوه‌ن فۆنه‌تیكی خۆیه‌تی و زیاتر له‌ 400 ووشه‌ی هه‌یه‌، كه‌ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و زمانه‌ به‌ئاسانی لێی تێده‌گه‌ن، هه‌ندێك له‌ وشه‌كانی زمانی فیته‌ ده‌توانرێت له‌ دووری زیاتر له‌ یه‌ك كیلۆمه‌تر ببیسترێن.

شایانی باسه‌ ساڵانه‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی زمانی فیته‌، فیستیڤاڵێك به‌ناوی زمانی باڵنده‌كان ساز ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.