Erbil 28°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 10:34

ھاتوچۆی گەرمیان: شۆفێران ده‌توانن مۆله‌تى نێودەوڵەتی به‌ده‌ستبهێنن

ھاتوچۆی گەرمیان راگەیەندراوێکی تایبەت بە مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی بڵاو کردەوە
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان، راگەیەندراوێکی تایبەت بە مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/1/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، راگەیەندراوێکی سەبارەت بە دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری نێو دەوڵەتی بڵاو کردەوە، تێدا ئەوە خراوەتەڕوو: "بۆ ئەو ھاووڵاتییانەی خوازیاری دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتین، سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان بکەن".

ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەش روون کردووەتەوە، کە پێویستە ھاووڵاتی، کۆپییەک لە پاسپۆرت، پێناسی باری کەسێتی، مۆڵەتی شۆفێری ناوخۆیی (تایبەت یان گشتی) و دوو وێنە لا بێت.

ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی، تەنیا بۆ ماوەی ساڵێک بەکاردەھێنرێت و پێویستە ساڵانە نوێ بکرێتەوە، بۆ دەرھێنانی ئەو مۆڵەتەش تەنیا 15 ھەزار دینار وەکو ڕسومات وەردەگیرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.