کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاری ژمارە 676 پەسەندکرد کە لەلایەن کۆمیتەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەشکرابوو بۆ پاڵپشتیکردن لە خۆپیشاندەرانی ئێران، خاڵە سەرەکیەکانی بڕیارەکە بریتین لە:
1- واڵاکردنی بوار بۆ هەموو سەرچاوە و دەزگا میدیاییەکان لە ئەمرییکا و هاندانیان بۆ دەستپێکردنی بانگەشە و پاڵپشتی لە خۆپیشاندەران و گەیاندنی دەنگیان بە جیهان.
2- دابینکردنی رێگای تایبەت بۆ پەیوەندیکردنی دەنگی ئازادیخوازانی سەرشەقام لە ئێران بە جیهان.
3- کارکردنی دامودەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لەسەر هاندانی دەنگە ئازاکانی ئازادیخواز لە ئێران بۆ چڕترکردنی هەوڵەکانیان لەبارەی لادانی سوپای پاسداران لە بودجەی گشتی ئێران و نەهێشتنی گەندەڵییەکانی دەسەڵات لە بواری ئابووری.
4- داواکردن و هاندانی ئەمریکا بۆ کۆمپانیا جیهانیەکانی تایبەت بە بوارەکانی گەیاندن و سەتەلایت و ئەنتەرنێت بۆ قبوڵنەکردنی داواکانی ئێران لە راگرتن و سنووردارکردنی خزمەتگوزارییەکانیان لە ئێران بۆ ئەوەی پەیوەندی هاووڵاتیانی ئێران بە جیهانەوە نەپچڕێت.
رۆژی 28/12/2017، خۆپێشاندان لە چەند شارێكی ئێران دژی حكومەت دەستیپێكرد، دواتر خۆپێشاندانەكان فراوان بوون و زۆربەی شارەكانی ئێران و بەشێك لە شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستانیشی گرتەوە، خۆپێشاندەران لە پاڵ داواكاری خزمەتگوزاری و بێكاری، درووشمیان دژی دەسەڵاتدارانی ئێران بەرزكردەوە و داوای رووخانی دەسەڵاتی وڵاتەكەیان دەكرد، بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە حكومەتی ئێران تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و پەخشی سەتەلایتی لە وڵاتەكە راگرت، ھاوكات لە خۆپێشاندانەكانی ئێران چەندین كەس كوژران و برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.