گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگی كۆریای باشوور له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه، له نوێترین وێستگه‌یدا، مه‌شخه‌ڵه‌كه گه‌یه‌نرایه شاری گوانژۆ و هاوڵاتیانی شاره‌كه پێشوازیان له مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپی كرد‌و هه‌ردوو وه‌رزشوانی سویسری، دیان سیمین و فرانكۆ مارڤولی كه دوو پاڵه‌وانی ئۆڵۆمپین، مه‌شخه‌ڵه‌كه‌یان هه‌ڵگرت.
دوای شاری گوانژۆ، گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپی له چیای جیۆمدانسان به‌رده‌وام بوو كه چیایه‌كی پیرۆزه لای كۆریه‌كان، ئینجا مه‌شخه‌ڵه‌كه گه‌یه‌نرایه قه‌ڵای نامهان سانسونگ كه قه‌ڵایه‌كی دێرینه‌و مێژووه‌كه‌ی بۆ دووهه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ له سه‌ره‌تای تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو له‌سه‌ر خاكی كۆریای باشوور ده‌ستی پێكردو تا نۆی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌داو له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێكردنی ئۆڵۆمپیاده‌كه مه‌شخه‌ڵی گه‌وره‌ی ئۆڵۆمپی به‌فه‌رمی داده‌گیرسێندرێت.
ڕكابه‌ریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ له نۆ تا بیست‌وپێنجی شوبات به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌رزشوانانی سه‌د وڵات له سه‌دودوو پێشبڕكێی جۆراوجۆری حه‌وت یاری وه‌رزشی زستانه، ململانێی بردنه‌وه‌ی میدالیاكانی ئۆڵۆمپیاده‌كه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.