گۆرانیبێژی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان " عادل هه‌ورامی" تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له كلیپێكی گۆرانی له ژێر ناوی " سزای دڵ " بڵاوكرده‌وه .
تێكستی ئه‌و گۆرانییه له لایه‌ن شاعیری گه‌وره‌ی كورد وه‌لی دێوانه نووسراوه و هونه‌رمه‌ند " عادل " خۆی ئاوازی بۆ ئاماده كردووه، هێمن حوسێن كاری موزیكی بۆ كلیپه‌كه كردووه و كاری ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ش له لایه‌ن " ئارام سه‌ردار " ئه‌نجامدراوه .
جێی باسه " عادل هه‌ورامی" له ساڵی 2017 ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاوكرده‌وه له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ كه هه‌مووی جێگای ره‌زامه‌ندی هه‌وادارانی بوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.