هەفتەی داهاتوو كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی كوردستان پاكکردنەوەی تۆماری دەنگدەران رادەگەیێنێ، بەرپرسێکی كۆمیسیۆنیش پێشبینی دەكات زیاتر لە 100 هەزار ناوی مردوو و دووبارە و زیادە لە تۆماری دەنگدەران لاببرێن.
د. جووتیار عادل، ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند، كارەكانیان بۆ پاکكردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران بەردەوامن، هەفتەی داهاتوو كۆمیسیۆن كارەكانی تەواودەكات و لیستی ناوەکانی زیادە و دووبارە و مردووان رادەگەیێنێ كە لە تۆماری دەنگدەران دەریاندەهێنێت.
لای خۆشیهوه ئیسماعیل خورماڵی ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان ڕاگەیاند ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمسیۆن هەوڵی بەردەوام و جددی دەدات بۆ پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران و تا کۆتایی ئەم مانگەش ڕاپۆرتی کۆمسیۆن لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنرێت.
هاوکات ئیسماعیل خورماڵی گوتیشی ئەنجومەنی کارگێڕی لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی وەک تەندروستی ، شەهیدان و ئەنفالکراوان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکە ناوی ئەو کەسانەی مردوون وەردەگرێت بۆ پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران.
هەروەها ئهمهشی دووپات كردهوه پێشبینی دەکەم زیاتر لە 100 هەزار ناوی زیادە و مردوو وەناوی دوبارە لە تۆماری دەنگدەراندا هەبێ، ئاماژەی بەوەشدا بۆتۆمارکردنی ناوی دەنگدەران تەنها فۆرمی خۆراکی وەزارەتی بازرگای بەکاردەهێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.