دوای كردنه‌وه‌ی سنووره بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تا ئیستاش كه نزیكه‌ی سێ مانگه كۆماری ئیسلامی ئێران سنووره كۆڵبهرییهكانی به‌رووی كۆڵبه‌ران و كاسبكاراندا نه‌كردۆته‌وه، به‌مه‌ش به سه‌دان هه‌زار كۆڵبه‌ری كوردستانی ئێرانی تووشی بێكاری كردووه و به‌ناچاری رێگا قاچاغه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیان.
عوسمان عه‌زیز، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی سنووری حاجی ئۆمه‌رانه و ماوه‌ی 20 ساڵه كار له‌گه‌ڵ كۆڵبهرییهكانی دیوی پیرانشار ده‌كات، بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: ماوه‌ی نه‌وه‌د رۆژه ئێران سنووره كۆڵبهرییهكانی داخستووه و تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی دیار نییه، دوای ئه‌وه‌ی سنووره بازرگانییه‌كانیشی كرده‌وه، ئێران سنووره كۆڵبهرییهكانی هه‌ر به داخراوی هێشتۆته‌وه.
ئه‌م هاووڵاتییه راشیگه‌یاند: به داخستنی سنووره كۆڵبهرییهكان به سه‌دان خێزانی سنووری حاجی ئۆمه‌ران بێكار ماونه‌ته‌وه و به ده‌یان هه‌زار كاسبكاری كوردیش له كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی له سنووری پیرانشار و ده‌وروبه‌ری بێكار بوونه‌ته‌وه.
جگه له سنووره فه‌رمییه‌كان، له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران نزیك به دوازده سنووری كۆڵبه‌ری هه‌ن كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئێرانه‌وه نیمچه ئازاد كراون و كاسبكاران به پسووڵه‌ی فه‌رمی كاری كۆڵبه‌ری خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ماوه‌ی سێ مانگه ئێران به بڕیارێكی تاكلایه‌نه ئه‌م سنوورانه‌ی داخستوون، به‌پێی زانیارییه‌كانی هاووڵاتییانی سه‌ر سنووریش، كۆڵبه‌ران رۆژانه بۆ داواكاری كردنه‌وه‌ی سنووره‌كه‌یان ده‌چنه به‌رده‌م فه‌رمانداری پیرانشار.
له‌گه‌ڵ داخستنی سنووره كۆڵبهرییهكان به‌شێكی زۆری كۆڵبه‌رانی كوردستانی ئێران بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیان روویان له سنووره قاچاغه‌كان كردووه، به‌مه‌ش رووبه‌ڕووی ده‌ستڕێژی گوولله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران بوونه‌ته‌وه، به‌جۆرێك له ساڵی 2017ـدا به‌پێی ئاماری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ 226 كۆڵبه‌ری كورد به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران بوونه‌ته قوربانی و له‌وانه‌ش 78 كۆڵبه‌ری كورد راسته‌وخۆ به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژراون.
كه‌ریم سمكۆ – ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.