ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 8-1-2018 په‌یمانگای ته‌نكنیكی ئامێدی به هاوكاری كتێبخانه‌ی ژین‌دا پیشانگایه‌كی كتێبی كرده‌وه، له‌و پیشانگایه‌دا زیاتر له 400 ناونیشان و نزیك له 3000 هه‌زار كتێب نمایش ده‌كرێت. چاوه‌رێ ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆری رۆشنبیران و خۆێنه‌ری ئه‌و ده‌ڤه‌ره سه‌ره‌دانی پیشانگاكه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌م پیشانگایه بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م پیشانگایه له كاتێكدا كرایه‌وه كه ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان له قوناغێكی سه‌ختی ژیان دا له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌ڵام قه‌یران و سه‌ختیه‌كان نه‌یانتوانی ببنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م خوێنه‌ری كورد.
كردنه‌وی پیشانگایه‌كی له‌م جۆره و له‌م كاته‌دا به‌ڵگه‌یه له سه‌ر خۆراِگری رۆشنبیری خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت ئامێدی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.