Erbil 15°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:21

بزووتنەوەی ئیسلامی: سه‌ردانى شاندى حیزبی بۆ به‌غدا لێدانە لە بەرژەوەندییە باڵاکانی کورد 

بزووتنەوەی ئیسلامی: سه‌ردانى حیزبی بۆ به‌غدا تەنگژەكان قووڵتر دەكەنەوە
کوردستان TV
100%

بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند، سەردان و پێوەندیی لابەلای هەر حزب و لایەنێك، بێ‌ هاوبەندیی و ئەنجوومەنێكی باڵای كوردی، بە ناشەرعیی و دوور لە بنەما هەرێمییەكە دەزانین.

ئەمڕۆ یەكشەممه‌، ئاری عەبدولەتیف سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، چوونی هەر شاندێك لە هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، بێ‌ پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵك و دامەزراوەی هەرێمی، هیچ مانایەكی نییە و لێدانە لە بەرژەوەندییە باڵاكانی كورد و دۆزە ڕەواكەی.

وتیشى" ئێمه‌ وه‌كو فراكسیۆنی بزووتنەوە، سەردان و پێوەندیی لابەلای هەر حزب و لایەنێك، بێ‌ هاوبەندیی و ئەنجوومەنێكی باڵای كوردیی، بە ناشەرعیی و دوور لە بنەما هەرێمەكەمان دەزانین و پێمان وایە تەنگژەكان قووڵتر دەكەنەوە و كەسایەتیی مەعنەویی كوردیش كەمتر دەبێتەوە". 

دووپاتی دەكاتەوە كە ناكرێت هەر حزبێك خۆی بكاتە نوێنەر و دەمڕاستی كورد و باز بدات بەسەر دامەزراوەی یەكەمی ئەم هەرێمەدا، بێ‌ بوونی گوتار و پاكێج و ڕاسپاردە و داواكارییەكی هاوبەشی كوردانە.

سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوە داوا دەكات دەستبەجێ‌ ئەنجوومەنێكی باڵای دانوستانكاریی كوردستان لەسەر بنەمای هاوبەندیی نیشتمانیی پێك بهێنرێت و ڕاستەوخۆ پەرلەمان سەرپەرشتیی بكات.

لێدوانەكەی ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی ئیسلامی لەكاتێكدایە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەریەك لە (گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری) سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ سەرانی ئەوێ‌ كۆبوونەوە، ئەمڕۆش هەریەكە لە پارتی و یەكێتی ڕایانگەیاند، ئەوان ئاگەداری سەردانی ئەو سێ‌ لایەنە نین و باشتر بوو هەموو حزبەكان پێكەوە بوونایە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.