Erbil 29°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 10:31

له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ برایه‌ک برایه‌کی خۆی ده‌کوژێت

به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك رایگه‌یاندووه‌: له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی برایه‌ك برایه‌كی خۆی به‌ فیشه‌ك ده‌كوژێت.

پاشنیوه‌ڕۆی 6-1-2018 ، له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هاووڵاتیه‌ك فیشه‌كێك ده‌نێت به‌ براكه‌یه‌وه‌و دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات .

تۆمه‌تباری ڕوداوه‌كه‌ ناوی ( ن ، س ، ش ) ، كوژراوه‌كه‌ش ناوی (س ، س ، ش ) ه‌و له‌ دایكبووی ( 1980 )یه‌ .

له‌ ئێستاشدا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.