Erbil 34°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:15

کۆسرەت رەسول هەفتەی داهاتوو دەست بە کارە سیاسییەکانی دەکاتەوە

کۆسرەت رەسول هیچ چارەسەرێکی نەماوە
کوردستان TV
#7
100%

دەرباز کۆسرەت رەسول رایدەگەیێنێت، تەندروستیی باوکی باشە و هیچ چارەسەرێکی نەماوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە کارە سیاسییەکانی دەکاتەوە.

لەبارەی کێشە نێوخۆییەکانی یەکێتی و رۆڵی باوکی لە چارەسەرکردنیاندا، دەرباز کۆسرەت گوتی" یەکێتی لە سەرەتای دروستبوونییەوە تاوەکو ئەمڕۆ هەڵگری مەشخەڵی خەبات و تێکۆشان و قوتابخانەی کوردایەتی بووە، پاڵپشت و پشتیوانی خەڵکی هەژار بووە، بەڵام لەو دۆخەی ئێستا تێیداینە گرفت هەیە لە نێوخۆی یەکێتی و نێو ماڵی کورد، بۆیە بەڕاستی دەبێت چارەسەری بکەین، بەدڵنیاییشەوە کاک کۆسرەت دەتوانێت رۆڵی کۆکەرەوەی بیروبۆچوونە جیاوازەکان بێت و ناکۆکییەکان لەیەک نزیک بکاتەوە، بۆئەوەی بتوانین هەنگاوی تازە بنێین بۆ کارکردن و بتوانین یەکێتی چۆن لە رابردوودا حیزبی پێشەنگ بووە، لە داهاتووشدا بتوانێت شان بە شانی هێزە سیاسییەکانی دیکە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات".

لەبارەی تەندروستیی باوکییه‌وه‌، ناوبراو به‌ رووداوى راگه‌یاند" هەموو چارەسەرەکانی بۆ کراوە، هیچ چارەسەری دیکەی نەماوە، دوو نەشتەرگەری یەکێک لە سلێمانی و یەکێکی دیکەی لە ئەڵمانیا بۆ ئەنجامدرا، هەم لە نەخۆشاخانەی فارووق زۆر سوپاسی دکتۆرەکان دەکەم نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوویان بۆ ئەنجامدابوو، هەمیش لە ئەڵمانیا نەشتەرگەری دووەمی بۆ ئەنجامدرا، ئەویش نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بوو".

دەرباز کۆسرەت کە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لەبارەی خۆپیشاندانەکان و رەوشی باشووری کوردستان گوتی" وەک هەموو لایەک ئاگادارن لە سێ مانگی رابردوودا کۆمەڵێک شتی تازە روویانداوه‌ لە هەرێمی کوردستان، بەداخەوە شتی نەخوازراو روویداوە، بەهۆیەوە هەندێک هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا، لێرەوە سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو هاووڵاتیانە دەکەین، زۆرمان پێناخۆش بوو".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.