رێکخراوە مەدەنییەکانی ھەولێر، ئەمڕۆ شه‌ممه، لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە ھەولێر دوو داواكارییان هه‌بوو، یەکەمیان ئه‌وه‌بوو كه حکوومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ھەرێمی كوردستان بکاتەوە کە لەسەر دەستی سوپای عێراق زیانبار بوون، دووه‌میشیان له‌بری پشووی سوپای عێراق، رۆژێک بۆ پێشمەرگە دیاری بکرێت.
رێباز یووسف سەرۆکی تۆری رێکخراوە مەدەنییەکانی ھەولێر و رێکخەری خۆپیشاندانەکە، رایگەیاند'' له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا كه ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عێراقه و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و سوپایه گه‌لی كوردستان كاره‌ساتی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه، خه‌ڵكی سڤیل بوونه‌ته قوربانی و زیانبار بوون به هۆیه‌وه، دوو داواکاریمان هه‌بوون، به‌پێویستی ده‌زانین حکوومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ھەرێمی کوردستان بکاتەوە، کە لەسەر دەستی سوپای عێراق تووشی کارەسات بوونە، هه‌روه‌ها حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق ھەڵبوەشێنێتەوە و لەبری ئەوه، رۆژێک بۆ پێشمەرگە دیاری بکات.''
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.