Erbil 11°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 11:17

په‌که‌که‌ به‌ سه‌رانه‌ وه‌رگرتن هاووڵاتیانی بناری قه‌ندیلی هه‌راسان کردووه‌

به‌ ناوی شاره‌وانی بناری قه‌ندیله‌وه‌ باج و سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵكی ده‌سه‌نن
کوردستان TV
#7
100%

چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ مۆڵه‌تێكی یاساییان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌بێ، به‌ ناوی شاره‌وانی بناری قه‌ندیله‌وه‌ باج و سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵكی ده‌سه‌نن و هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش به‌ بوونی ئه‌و باج و سه‌رانه‌یه‌ دڵگرانن و چه‌ندان جار ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌.

له‌ بناری قه‌ندیلی سه‌ر به‌ شاره‌دێی ناوده‌شت گروپێكی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان خه‌ریكی راوه‌ روتن و به‌ ناوی شاره‌وانی بناری قه‌ندیله‌وه‌ باج و سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵكی ده‌سه‌نن به‌ بێ هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی.

هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌ بوونی ئه‌و باج و سه‌رانه‌یه‌ دڵگرانن و چه‌ندان جار ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ڵێن ئه‌و باج و سه‌رانه‌یه‌ی كه‌ لێمانی وه‌رده‌گرن زۆره‌و له‌ هه‌مانكاتیشدا ئه‌و چه‌كدارانه‌ مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ له‌ ناوخاكی خۆمان سه‌رانه‌مان لێوه‌ربگرن.

ئه‌و ره‌فتاره‌ی كه‌ په‌كه‌كه‌ ده‌رحه‌ق به‌ هاووڵاتیانی ده‌كات وای كردووه‌ بازرگانه‌ بچوكوكان كه‌متر له‌ رێگه‌ی كورته‌كی بناری قه‌ندیله‌وه‌ كه‌ رێگه‌یه‌كی كورتكراوه‌یه‌ له‌ نێوان قه‌زای پشده‌رو مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجى ئۆمه‌ران ئاڵو گۆری بازرگانی بكه‌ن .

سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش هه‌ر كه‌سێ به‌و رێگه‌یه‌دا بروات له‌ لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه‌ كه‌ هیچ مۆڵه‌تێكی یاساییان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌، ده‌پشكنرێن و زۆر جاریش بێرێزی زۆر به‌ هاتوچۆكه‌رانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌كه‌ن و رێگه‌یان پێ نادرێت هاتووچۆ به‌و رێگه‌یه‌دا بكه‌ن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.