Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 11:00

شه‌پۆڵێکی سه‌رما و سۆڵه‌ هه‌رێمی کوردستانی گرتۆته‌وه‌

پله‌ی گه‌رمی روو له‌ دابه‌زین ده‌كات و ده‌گاته‌ ژێر سفری سیلیزی
شه‌پۆڵێكی سه‌رما و سۆڵه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

شه‌پۆلێكی سه‌ختی سه‌رما و سۆڵه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌ڵیكردووه،‌ ناوچه‌كانی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و تا سبه‌ی شه‌ممه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێت. 

به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پله‌ی گه‌رمی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روو له‌ دابه‌زین بكات و بگاته‌ ژێر سفری سیلیزی، هاوكات له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش پێشبینی باران و به‌فربارین ده‌كرێت.

به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ له‌ ئێستادا به‌شێكی وڵاتانی ئیسرائیل، لوبنان، سووریا و تورکیای گرتووه‌ته‌وه‌، پێده‌چێت كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ هه‌بێت. 

هاوكات پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆڵی سه‌رماوسۆڵه‌یه‌ی كه‌ ئێستا باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ تا سبه‌ی به‌رده‌وام بێت و له‌ رۆژانی دواتر به‌ره‌و كه‌مبوونه‌و بڕوات. 

له‌ دوای حه‌وتی مانگیش شه‌پۆڵه‌كه‌ به‌ره‌و وڵاتی ئه‌فغانستان ده‌ڕوات و ‌گاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر كوردستان به‌ته‌واوی نامێنێت.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.