Erbil 23°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 23:06

ڕووسیا داوا له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌کات ده‌ست له‌ کاروبارى ناوخۆى ئێران وه‌رنه‌دات

ئێران لە دژی ئەمریکا پەنا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەبات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنج شەممە سێرگی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هۆشداری دایە واشنتۆن لە هەر هەوڵێک بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران و رایگه‌یاند"  سەرباری هەوڵەکان بۆ ناشرینکردنی وێنەی ئەو ڕووداوانەی ناوخۆی ئێران، ئەوان متمانەی تەواویان بە تواناکانی ئەو وڵاتەی هاوسێیان و دۆستیان هەیە، ئەو دۆخەی ئێستا تێپەرێت کە ڕووبەڕووی ئێران بووەتەوە.

ناوبراو داواشی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد، هیچ هەنگاوێک نەگرێتەبەر ببێتە هۆی دروستکردنی ڕێگری بۆ هاریکاری پۆزەتیڤ لەگەڵ ئێران لەسەر ئاستی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ حکومەتی ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند، سکاڵای بردووەتە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەی.

غولام عەلی خوشرەو نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گوتەریس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە، سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەمریکا کە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیدا دەکات  .

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەکەیدا نووسیویەتی، ئیدارەی ئەمریکا لەم کاتەدا هەموو سنورەکانی تێپەڕاندووە، بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و بنەماکانی هەڵسوکەوتی شارستانیانە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.