Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:01

ڕۆژی هه‌ینی لیڤه‌رپول میوانداری ئیڤرتۆن ده‌کات

هه‌وڵی گره‌نتی مانه‌وه‌ ده‌ده‌ین له‌خولی ئینگلته‌را
کوردستان TV
100%

 
له‌میانی یاریه‌كانی جامی یه‌كێـتی ئینگلته‌را ڕۆژی هه‌ینی یانه‌ی لیڤه‌رپول میوانداری یانه‌ی ئیڤرتۆن ده‌كات، به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌و یاریه‌ ئیڤرتۆن دوایین ئاماده‌كاری خۆی به‌جێ گه‌یاند بۆ ئه‌و یاریه‌.

 له‌مباره‌یه‌وه‌ سام ئالارادایس ڕاهێنه‌ری ئیڤرتۆن له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئێمه‌ له‌قۆناغێكین هه‌وڵی گره‌نتی مانه‌وه‌ ده‌ده‌ین له‌خولی ئینگلته‌را، بۆیه‌ ئه‌و یاریه‌ وه‌كو یاری پریمه‌رلیگ نیه‌ و خاڵ هه‌ژمار بكرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ یاری بردنه‌وه‌و ده‌رچوونه‌ ته‌واو جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ پریمه‌رلیگ.

 له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی مانه‌وه‌مان هه‌بێت له‌ركابه‌ری ئه‌وا ده‌بێ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر لیڤه‌رپول به‌ده‌ست بێنین.

 له‌وه‌ڵامی پرسیاری هێنانی یاریزانی توركی سینك تۆسان ڕاهێنه‌ری ئیڤرتۆن وتی ته‌نیا به‌ندی كه‌سی ماوه‌ بۆ واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه‌، ناوبراو نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ قۆناغێكی دانووستاندنی چڕمان ئه‌نجامدا بۆ هێنانی ئه‌و یاریزانه‌. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.