Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 20:24

سه‌رکرده‌یه‌کی نزیک له‌ عه‌بادی: ئێمه‌ و هه‌رێمی کوردستان گه‌لێکین و پێویستیمان به‌ نێوه‌ندگیری نییه‌

به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گفتوگۆكانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

كه‌سێكی نزیك له‌ عه‌بادی رایده‌گه‌ێنێ، هیچ رێككه‌وتنێكی نهێنی له‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا نییه‌و ئه‌گه‌ریش هه‌ر رێككه‌وتنێكیش بكرێت، ئه‌وا به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایده‌گه‌ێنین.

عه‌باس به‌یاتی ، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاساو كه‌سێكی نزیك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه‌: ئێمه‌ و هه‌رێمی كوردستان گه‌لێكن و پێویستیمان به‌ نێوه‌ندگیری نێوده‌وڵه‌تی بۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا نییه‌، په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆش له‌ نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌.

سه‌ركرده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گفتوگۆكانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كه‌ن.

گوتیشی: هیچ رێككه‌وتنێكی نهێنی له‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا نییه‌و ئه‌گه‌ریش هه‌ر رێككه‌وتنێكیش بكرێت، ئه‌وا به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایده‌گه‌ێنین.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.