" ما خیو خیان" ژنێكی چینیه له شاری جینانی سه‌ر به ویلایه‌تی شاندۆنگ به هۆی ئه‌وه‌ی نه له منداڵی و نه‌له گه‌نجیدا هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ره‌خساوه بخوێننێت ،ئێستا له ته‌مه‌نی 102 ساڵیدا له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ناوی خۆی تۆماركردووه بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنێت .
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری "ئۆدیتی سێنتراڵ" ئه‌و ژنه به هۆی كاركردنی له كارگه‌یه‌كی لۆكه‌و ،دواتر شووكردنی له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا و هێنانه دنیای 9 منداڵ بواری خوێندنی بۆ نه‌ره‌خساوه.
ئۆدیتی سێنتراڵ وتیشی دوای ئه‌وه‌ی "ما" له 31 ئاداری ئةمساڵ له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆیی و ئاشكراكردنی خه‌ونه‌كه‌ی كهخوێندن بوو , یه‌كێك له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و شاره داوه‌تنامه‌ی خوێندنیان بۆ ره‌وانه‌كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.