Erbil 16°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 05:35

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ره‌خنه‌ لە مامه‌له‌ى حکومه‌تى ئێران له‌هه‌مبه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌گرێت

چاودێری مافی مرۆڤ: ده‌بێ ئێران كەشێكی ئازاد بۆ راوبۆچوونەكانی خەڵك برەخسێنێت
کوردستان TV
100%

 
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا داوا لە حكوومەتی ئێران دەكات رێز لە مافی مرۆڤ بگرێت و بكوژی ئەو هاووڵاتیانەش ئاشكرا بكات، كە لە چەند رۆژی رابردوودا كوژراون.

بە گوێرەی "رادیۆ فەردا" رێكخراوەكە نیگەرانی خۆی دەربڕیوە كە بە سەدان كەس لە خۆپێشاندەران لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و سوپای پاسداران گیراون و تەنانەت تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش داخراون و خەڵك لە په‌یوەندییەكانیان بێبەش بوون.

رێكخراوەكە پێی وایە لە جیاتی ئەوەی حكوومەتی ئێران هەڕەشە لە خۆپێشاندەران بكات وا باشترە وەڵامی ئەوە بداتەوە بۆچی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا 23 كەس كوژراون و بە دەیانی تریش بریندار بوون.

هەروەها داوای كردووە رێز لە مافی خۆپیشاندان بگرێت و كەشێكی ئازاد بۆ راو بۆچوونەكانی خەڵك برەخسێنێت نەك سەركوتیان بكات.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.