رۆژنامه‌ی "غه‌د" له سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراقی بڵاوی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی حكومه‌ت بۆ تێبینییه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه جێگای ره‌زامه‌ندی فراكسیۆنه‌كان نه‌بوو، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرۆژه یاسایه‌كه، سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، پێشنیازی بانگهێشتكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بۆ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه.
سه‌رچاوه‌كه به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌یاندووه" سه‌لیم جبووری له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پێشنیازی بانگهێشتكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه".
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه، گوتوویه‌تی" ئه‌و پێشنیاره‌ی سه‌لیم جبووری بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ عه‌بادی له‌ناو په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه بكه‌ن".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌ڵامی تێبینیه‌كانی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق دایه‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و لێژنه‌ی دارایی كۆبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.