Erbil 16°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 05:37

لە کەلار گەنجێک دوو خوشکی خۆی کوشت

تاوانبارەکەش هەڵاتووە
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کەلار، گەنجێک دوو خوشکی خۆی کوشتووە.

عەلی جەمال وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممه لە گەڕەکی سەدماڵی قەزای کەلار گەنجێک بە بە دەمانچە تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا دوو خوشکی کوشتووە و زاوایەکیشی بریندار کردووە.

وتیشی، دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلار بە شوێنی ڕووداوەکە و گەیاندنی تەرم و بریندارەکان بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکە کراوە.

سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکەش ڕایگەیاندووە، لە ئیستادا ڕوون نییە هۆکاری ڕوداوەکە چی بووە، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، تاوانبارەکەش هەڵاتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.