عه‌بدوڵڵا ره‌مه‌زان زاده، سیاسه‌تمه‌دار و ریفۆرمخواز رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌وانه‌ی له‌و خۆپیشاندانه‌كانی ئێران به‌شدارن، گه‌نجانی وڵاتن كه له بێكاری، هه‌ژاری و ڕه‌گه‌زپه‌رستی بێزار بوونه.
عه‌بدوڵڵا ره‌مه‌زان زاده ، سیاسه‌تمه‌دار و چالاكوانی بزووتنه‌وه‌ی ریفۆرمخوازه‌كان له ئێران، رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی له‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی كه له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و وڵاتی گرتووه‌ته‌وه به‌شدارن، گه‌نجانی وڵاتن.
له تویتێكدا عه‌بدوڵڵا ره‌مه‌زان زاده كه گوته‌بێژی پێشووتری حكوومه‌تی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د خاتمی بووه نووسیوویه‌تی: ئه‌مه چی قسه‌یه‌كی بێمانایه كوا دوژمن، ئه‌وانه گه‌نجانی وڵاتن كه له بێكاری، هه‌ژاری و ڕه‌گه‌زپه‌رستی بێزار بوونه، ڕه‌شبینن و په‌رۆشی ئاینده‌ی وڵاتن.
تا ئێستا له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كاندا ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له هه‌زار كه‌س له خۆپیشانده‌رانی شاره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.