Erbil 8°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 00:35

نوێنه‌رانی کوردو سوننه‌ بایکۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقیان کرد

كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ دواخرا
کوردستان TV
100%

به‌هۆی بایكۆتی نوێنه‌رانی كوردو سوننه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی عێراق بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ دواخرا.

وا بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست به‌ وه‌رزێكی نوێی یاسادانان بكات و له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌شدا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ تاوتوێ بكات، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی كورد و سوننه‌ به‌هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی تێبینییه‌كانیان دانیشتنه‌كه‌یان بایكۆت كرد، به‌مه‌ش رێژه‌ی یاسایی ته‌واو نه‌بوو.

له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ میداكانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ دواخراوه‌.

به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌لیم جبووری داوای له‌ سه‌رۆكی كوتله‌كان كردبوو بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بوددجه‌ و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتن، كۆببنه‌وه‌ .به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌چاوی داخوازییه‌كانی كوردو سوننه‌ نه‌كراوه‌، نوێنه‌رانی كوردو سوننه‌ بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقیان كرد.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.