Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:23

کۆمسیۆن میکانیزمێکی نوێ بۆ تۆماری ده‌نگده‌ران داده‌نێت

تا 2ی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%


کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد پابەندی کاتی دیاریکراو بن تایبەت بە تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی هەڵبژاردنەکان.

ڕیاز بەدران سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند: داوا لە سەرجەم حزبە سیاسییەکان دەکەین پێویستە پابەندی کاتی تۆمارکردنی تایبەت بە هاوپەیمانێتییە هەڵبژاردنەکان ببن، بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژی 7ی ئەم مانگە دەستنیشانکراوە وەک دوا وادە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییە هەڵبژاردنەکان.

بەدران ئاماژەی بەوە کرد، کۆمسیۆن پێشوازی لە داوای حزبە سیاسییەکان دەکات بۆ ئەو مەبەستە و پلانەکەش بە گوێرەی خشتەیەکی زەمەنی دیاریکراو بەڕێوەدەچێت، بۆیە کۆمسیۆن داوا دەکات پێویستە هەموو لایەک پابەندی ئەو ماوە زەمەنیە بن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دیاریکراوە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ریاز به‌دران رایگه‌یاند: كۆمسیۆن میكانیزمێكی نوێی بۆ تۆماركردنی ناوی عیراقییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات داناوه‌ كه‌ له‌رێی ئینته‌رنێته‌وه‌ كاره‌كان ئه‌نجامده‌ده‌رێن و ره‌وه‌ندی عیراقی ده‌توانن له‌رێی سه‌ردانكردنی ماڵپه‌ری كۆمسیۆنه‌وه‌ ناو و زانیارییه‌كانیان بنێرن تا له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ وردبینی له‌ ناوه‌كاندا بكرێت و ناوه‌كانیان تۆمار بكرێت.

راشیگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ تۆماركردنی ناوی عیراقییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ به‌شداریكردن له‌پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردندا به‌ ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ده‌بێت و تۆماركردنی ناوه‌كانیش له‌مڕۆوه‌ ده‌ستپێكردوه‌و تا 2 ی ئازار به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.