Erbil 29°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 09:29

یەکێتیى ئەوروپا داواى گرەنتیى مافى خۆپیشاندەران لە ئێران دەکات

پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو خۆپیشاندان له‌ ئێران ده‌ستی پێكرد
کوردستان TV
100%


بەرپرسى سیاسەتى دەرەوەى یەکێتیى ئەوروپا رایگه‌یاند چاوەڕێ دەکەن حکومەتی ئێران گرەنتیى مافى خۆپیشاندەران و ئازادیى ڕادەربڕین بکات و داواشى له‌ ئێران کردووە مافى گردبوونەوەى ناتوندتیژانە بۆ خەڵک بە فەرمى بناسێت و ئازادیى ڕادەربڕینیش گرەنتى بکات.


فێدریکا مۆگرینى بەرپرسى سیاسەتى دەرەوەى یەکێتیى ئەوروپا ڕایگەیاند، یەکێتیى ئەوروپا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئێران و چاوەڕێ دەکەن حکومەتی ئێران گرەنتیى مافى خۆپیشاندەران و ئازادیى ڕادەربڕین بکات.

مۆگرینى داواشى لە حکومەتی ئێران کردووە مافى گردبوونەوەى ناتوندتیژانە بۆ خەڵک بە فەرمى بناسێت و ئازادیى ڕادەربڕینیش گرەنتى بکات.

یەکەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکان لە دژی گرانی و خراپی دۆخی ئابووری بوو، بەڵام لە ڕۆژی دووەمدا لە مەشهەد و کرماشانەوە خۆپیشاندانەکان ئاراستەیەکی سیاسییان بەخۆگرت و لە زیاتر لە 60 شار و شارۆچکە خۆپیشاندانەکان بەردەوام بوون.

شایه‌نی باسه‌ لە ڕۆژى 28ى کانوونی یەکەمی 2017ەوە تا ئێستا خۆپیشاندان لە زۆربەى ناوچەکانى ئێران بەردەوامیى هەیە. خۆپیشاندانەکان لە میدیا جیهانییەکان چەندین کاردانەوەى هەبووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.