Erbil 8°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 10:13

شاندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌که‌ن

به‌مه‌به‌ستی خه‌رج كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
ژماره‌یه‌ك بڕیاری به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەمی داهاتوو شاندێكی وەزارەتەكەیان و وەزارەتی پەروەردە ده‌گاته‌ بەغدا بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەت.

د. خاڵس قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەمی داهاتوو شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە، نوێنەری وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردەی تێیدان، سەردانی بەغدا بكات.

زیاتر گوتی، كاری لە پێشینەی ئەو لیژنەیە گفتوگۆكردنە لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتە كە لەلایەن بەغداوە داوا كراوە.

گوتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتە پشت بەستووە بە سیستەمی بایۆمەتری مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان.

له‌لایه‌كی ڤیان محەممەد حوسێن ، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان راگەیاند: رۆژی چوارشەممە لەگەڵ یوسف عوسمان سوورچی ، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لیستی مووچەخۆرانی مانگی 12ی 2017ی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی ‌و پەروەردە دەبەینە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراق بەمەبەستی وردبینیکردن.

بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ‌گوتی: رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەو لیژنەیە دەبێت کە حکومەتی عێراقی بۆ ئەو مەبەستە دروستیکردووە و بریتین لە بریکاری وەزارەتی پلاندانان ‌و راوێژکارێکی سەرۆکوەزیران و دوو بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی گشتی تەندروستی عێراق ، ئومێدی زۆرمان بەو کۆبوونەوەیە ھەیە ، چونکە ئەوان زۆر بە جیددی ھاتوونەتە پێشەوە.

سەبارەت به‌وه‌ی له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و لیسته‌ ئاماده‌كراوه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رایگه‌یاند وەزارەتی پەرەوەدە لیستی ناوو ژمارەی سەرجەم فەرمانبەرانی لەسەر بنەمای سیستمی بایۆمەتری ئامادەکردووە.

گوتیشی: ئەم ڕێکارو وردبینیانە کە بەغدا داوای دەکات کارێکی ئاساییەو ھەردوو وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم و بەغداش لەماوەی ڕابردوودا ھەماھەنگی تەواویان لەگەڵ یەک ھەیەو ئاگاداری یەکین لەھەموو ڕویەکەوە.

چوونی ئەو شاندە بۆ بەغدا لە كاتێكدایە پێشتر عەبادی داوای لیستی مووچەی ئەو چەند وەزارەتەی كردبوو، هاوكات حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دوایین پەیامیدا ڕایگەیاندووە، سورن لەسەر ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.