سەرۆکی دادگای باڵای تاران، ئەمڕۆ ڕای گەیاند، ئەگەر بێت و ناڕەزایەتییەکان درێژەیان هەبێت و خەڵک بێنە سەرشەقاماکان، ئیتر ئێمە وەک ناڕزای چاو لە گیراوەکان لێناکەین و بە توندترین شێوە سزایان دەدەین.
مووسەوی غەزەنفەرئابادی، سەرۆکی دادگای تاران لە لێدوانێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی (تەسنیم)ی سەر بە سوپای پاسداران ڕای گەیاندووە: ئەو کەسانەی کە لە ڕۆژی سێیەمی دوای دەسپێکی خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیر بکرێن، سزا و تاوانیان قورس‌تر دەبێت، چونکە وەزارەتی ناوخۆ ئەو کۆبوونەوانەی بە نایاسایی لەقەڵەم داوە، کەچی ناڕزاییەکان، بە ئەنقەست و لەڕووی ئاگاییەوە دەستیان داوەتە ئاژاوەگیڕێ.
سەرۆکی دادگای تاران گوتیشی: هەر ڕۆژێک کە بە ئاژاوەگێڕییەکان زیاد ببێت و خەڵک دەستگیر بکرێن، سزا و تاوانیان زیاتر دەبێت و ئێمە ئیتر وەک خەڵکی ناڕازی بە مافەکانیان لێیان ناڕوانین، چونکە ئەوان کەسانێکن و دەیانەوێ زەربە لە جەوهەر و ڕیشەکانی حکوومەتی ئێران بدەن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سەرۆکی دادگای باڵای تاران رایگه‌یاندووه: ئێران سه‌رقاڵی سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دانه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خۆپیشاندانه‌كانی شه‌ش رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌رۆكی دادگای شۆڕش له تاران ئاشكرایكردووه، زۆر نزیكه له‌وه‌ی دادگا بڕیاری له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌دا بسه‌پێنێت، كه له خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌ستگیر كراون.
هه‌روه‌ها غه‌زه‌نفه‌ر گوتوویه‌تی، به‌م نزیكانه دادگاییكردنی به‌شێك له خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌ستپێ ده‌كات، كه به دژایهتریكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و تێكشكاندنی سه‌روه‌تی گشتی تۆمه‌تبارن و راشیگه‌یاند، هه‌ر گردبوونه‌وه و چالاكییه‌ك كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێرانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر نه‌درابێت، نایاساییه و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و چالاكیانه به‌سزای خۆیان ده‌گه‌یێندرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.