خۆپیشاندانەكانی خەڵكی ئێران بەردەوامە و لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی رابردوودا جگە لە زیانی گیانی و بریندار بوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان ، زۆربەی شاروشارۆچكەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران زیانێكی گەورەی ماددی بەر دامەزراوەكانی كەوت .
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ بارەگای پارێزگای ئاراك ، خۆپیشاندەران توانیان بچنە ناویەوە و تەواوی كەل و پەلەكان بشكێنن و خاپووری بكەن هەروەها هەر لەو شارە باڵەخانەی رادیۆو تەلەڤزیۆن كەوتە دەست خۆپیشاندەران ، هەروەها سوتاندنی وێستگەو عەمباری سووتەمەنی لە شاری كەرەجی رۆژئاوای تاران كە ئەم وێستگەیە تەرخان كرابوو بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ پۆلیس و سوپای پاسداران و سووتاندنی باڵەخانەی دادگای شاری كاشان لە ناوەراستی ئێران و دەستبەسەركردنی زریپۆشەكانی پۆلیسی ئێران لە سەر شەقامەكانی ئەهواز .
لەلایەكی دیكەوە شارەوانی شاری مەلایەری باكووری رۆژئاوای ئێران كەوتە بەر دەستی خۆپیشاندەران و تەواوی باڵەخانەكە خاپوور كرا لە تارانی پایتەختی ئەم وڵاتەش بانكی نێردەی ئەو وڵاتە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێنرا .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.