زیاتر له 15 ساڵه به‌هۆی بێ به‌رنامه‌ی حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق گازی سروشتی عێراق به فیرۆده‌چێت به‌ڵام له دوای دابه‌زینی به‌های نه‌وت عێراق هه‌نگاوه‌كانی چڕكرده‌وه بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می گازی سروشتی له كێلگه‌كانی عێراق.
وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگه‌یاند: "توانای وەبەرهێنانی پڕۆژەی گازی بەسرە گەیشتووەتە 900 ملیۆن پێ سێ گۆشە لە رۆژێكدا".
ئاماژەی بەوەشكردووە، زیادبوونەكە گەیشتووەتە لەسەدا 80 بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، هەروەها وەبەرهێنانی گازی سروشتی لە كێڵگەكانی كۆمپانیای گازی باشوور و كۆمپانیای نەوتی میسان گەیشتووەتە 230 ملیۆن پێ سێگۆشە لە رۆژێكدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.