Erbil 34°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 13:36

ئەڵمانیا داواى لە ئێران کرد توندوتیژى بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەکارنەهێنرێت

وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا لەبارەى خۆپیشاندانەکانى ئێران ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە
کوردستان TV
100%

زیگمار گابریەل وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا ڕایگەیاند، گرنگە ئێران ڕێز لە ئازادیى  ڕادەربڕین بگرێت و توندوتیژى بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەکارنەهێنێت.

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە زیگمار گابریەل وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا لەبارەى خۆپیشاندانەکانى ئێرانەوە ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، گرنگە ئێران ڕێز لە مافى خۆپیشاندەران و ئازادیى ڕادەربڕین بگرێت.

داواشیکردووە گرنگە هەموو لایەنەکان خۆیان بەدوور بگرن لە کردەى توندوتیژانە.

پێنج رۆژە شەپۆلێکی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەیان شاری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە، بەردەوامیش گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران دروستدەبێت و تاوه‌كو ئێستا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژراون ژماره‌یه‌كی زۆریش ده‌ستگیركراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.