Erbil 34°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 13:28

نەتەنیاهۆ: من وەک رووحانی نیم سووکایەتی بە خەڵکی ئێران بکەم

نەتەنیاهۆ رەتیدەکاتەوە ئیسرائیل لە پشت خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە بێت
کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە، حکومەتی وڵاتەکەی لە پشت خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە بێت له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند: من وەک رووحانی نیم کە سووکایەتی بە خەڵکی ئێران بکەم، ئەوان شیاوی باشترن، ئێرانییە ئازاکان رژاونەتە سەر شەقامەکان، ئەوان ئازادیان دەوێت.

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتی: ئەمڕۆ گوێم لە رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران بوو کە ئیسرائیل لە پشت خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوەیە، ئەمە نەک تەنیا هەڵەیە، بەڵکو شیاوی پێکەنینە، من وەک رووحانی نیم کە سووکایەتی بە خەڵکی ئێران بکەم، ئەوان شیاوی باشترن، ئێرانییە ئازاکان رژاونەتە سەر شەقامەکان، ئەوان ئازادیان دەوێت، ئەوان دادپەروەرییان دەوێت، ئەوان ئەو ئازادیە بنچینەییانەیان دەوێن کە ماوەی چەند دەیەیەکە لێیان بێبەشکراون.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتیشی: رژێمی دڵڕەقی ئێران دەیان ملیار دۆلار بە بڵاوکردنەوەی رقوکینە بەفیڕۆدەدات، دەکرا بەم پارەیە قوتابخانە و نەخۆشخانە دروست بکرابانایە، هەربۆیە سەیر نییە کە دایک و باوکەکان لە شەقامەکاندان، رژێم لێیان دەترسێت، لە خەڵکی خۆی دەترسێت و هەربۆیەشە قوتابییەکان زیندانی دەکات و هەربۆیەشە میدیای کۆمەڵایەتی قەدەخە دەکات.

پێنج رۆژە شەپۆلێکی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەیان شاری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە، بەردەوامیش گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران دروستدەبێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.