Erbil 34°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 15:40

پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێله‌کانی جیهان

5 پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێله‌كانی جیهانه‌
کوردستان TV
100%

له‌جیهاندا چه‌ندین جۆر له‌ ئۆتۆمبێل ساڵانه‌ دێنه‌ به‌رهه‌مهێنان به‌ تایبه‌ت له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا، ژاپۆن و ئه‌ڵمانیا  ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیمه‌ مه‌به‌ستمانه‌ باسی بكه‌ین ته‌نیا  5 پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێله‌كانی جیهانه‌ ،كه‌ ئه‌مانه‌ن .

تۆیۆتا كرۆلا/  واته‌ بیكاشۆ  بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 1966 خرایه‌ بازاره‌كانی ژاپۆنه‌وه‌ و تا كۆتایی ساڵی 2015  نزیكه‌ی 41 ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه.
 

فۆرد ئێف  ( ford F- 150 )  ساڵی 1948 بۆ یه‌كه‌مجار خرایه‌ بازار و تا ئێستا نزیكه‌ی  35 ملیۆن  دانه‌ی لێفرۆشراوه‌ ، ئه‌مساڵ نه‌وه‌ی سێزده‌هه‌می خرایه‌ بازار.

ڤۆڵكس  واگن  گۆلف  (VW Golf )  ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ بۆ  یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی  1974  كه‌وته‌ بازار  و تاكو  ئێستا 30 ملیۆن دانه‌ی  لێفرۆشراوه‌  و به‌ هۆی باشی له‌ جۆر كۆمپانیا  ناتوانێت  ده‌ستبه‌رداری ببێت  و هه‌ر بۆیه‌ش نه‌وه‌ی حه‌وته‌می به‌رهه‌مهێناو خستییه‌ بازار.

ڤۆڵكس  واگن  بیتڵ  ( VW Beetl2 )   ئه‌مه‌ش له‌ ساڵی 1938 به‌رهه‌مهێنراوه‌ و 20 ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه‌، به‌ڵام له‌ ساڵی 2003  كۆمپانیا بریاری دا ئیتر له‌ به‌رهه‌مهێنان بوه‌ستێت .
 

فۆرد ئیسكۆرت ( Ford Escord ) ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ئه‌مریكا له‌ ساڵی 1981 به‌رهه‌میهێناوه‌، به‌ڵام تا ساڵی  1986 نه‌گه‌یشته‌ ئه‌ووروپا و كۆی گشتی ته‌نها 18 ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه‌ كه‌ دووا دانه‌ی له‌ ساڵی 2003 بوو .
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.