گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی پیۆنگ چانگی كۆریای باشوور له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
نوێترین وێستگه‌ی گه‌شته‌كه كه‌ناراوه‌كانی شاری هۆمیگۆت بوو كه له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی هه‌ر ساڵێك ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران ڕوو له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن و له به‌ره‌به‌یانی یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێ‌دا له كه‌ناری ده‌ریا كۆده‌بنه‌وه‌و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵاتنی خۆری یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێی زاینی ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه خه‌ڵكی شاری هۆمیگۆت له‌گه‌ڵ گه‌شتیاران كۆبوونه‌وه‌و ئاهه‌نگی پێشوازیكردن له مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپیان ئاوێته‌ی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی زایینی كرد.
گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگی كۆریای باشوور له سه‌ره‌تای تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو ده‌ستی پێكردو تا نۆی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیاده‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و مه‌شخه‌ڵی گه‌وره‌ی ئۆڵۆمپی به‌فه‌رمی داده‌گیرسێندرێت.
بیستوسێیه‌مین خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه له نۆ تا بیست‌وپێنجی شوبات له شاری پیۆنگ چانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌رزشوانانی سه‌د وڵات له سه‌دودوو پێشبڕكێی جۆراوجۆری حه‌وت یاری وه‌رزشی زستانه، ململانێی بردنه‌وه‌ی میدالیاكانی ئۆڵۆمپیاده‌كه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.