Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:34

سنترال کۆست و ولینگتۆن فۆنیکس به‌رامبه‌ر ده‌رچوون

ولینگتۆن له‌كۆتا خانه‌ی ریزبه‌ندی دێت به‌ته‌نیا حه‌وت خاڵ
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی خولی ئوسترالیا هه‌ردوو یانه‌ی سنترال كۆست و ولینگتۆن فۆنیكس به‌رامبه‌ر ده‌رچوون به‌بێ گۆڵ.

یانه‌ی ولینگاتۆن بووه‌ میوانی یانه‌ی سنترال كۆست و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌وه‌ هه‌ردوولا به‌هۆشیاریه‌وه‌ یاریان ده‌كرد تا خۆیان له‌دۆڕان به‌دوور بگرن، ئه‌مه‌و له‌هه‌ردوو گێمی یاریه‌كه‌ هه‌ردوولا چه‌ند هێرشێكیان برده‌ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام سه‌رجه‌م هێرشه‌كان بێ ئامام مایه‌وه‌.

 به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ تا كۆتایی به‌بێ گۆڵ به‌كۆتا هات، به‌م یه‌كسان بوونه‌ سنترال كۆست ئه‌وا چواره‌مین یاری له‌سه‌ر یه‌كه‌ گۆڵ تۆمار ناكات و له‌خانه‌ی سێیه‌م مایه‌وه‌ به‌سێزده‌ خاڵ، له‌به‌رامبه‌ردا ولینگتۆن له‌كۆتا خانه‌ی ریزبه‌ندی دێت به‌ته‌نیا حه‌وت خاڵ. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.