Erbil 16°C پێنجشەممە 31 تشرینی یەکەم 02:31

له‌ سلێمانی سێ بۆمبی چێندراو له‌ نزیک باره‌گای حیزبێکی کوردستانی ئێران پووچه‌ڵکرایه‌وه‌

كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ پشت ئه‌و هه‌وڵه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌
کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی سێ بۆمبی چێندراویان له‌ نزیك باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له‌ ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری سلێمانی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌،

دارا مسته‌فا، به‌رپرسی ئه‌منی كه‌مپی زڕگوێز كه‌ باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانی لێیه‌ و ده‌كه‌وێته‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی، رایگه‌یاند: بۆمبه‌كان له‌ نزیك كه‌مپه‌كه‌وه‌ دانراون و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، بۆمبێكیان ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌ و دوو بۆمبه‌كه‌ی تریش پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، كۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌ پشت ئه‌و هه‌وڵه‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد و ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی پێشتریش چه‌ندین هه‌وڵی له‌و جۆره‌ دراوه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.