فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ی کەرکووک - مەخموور، ئهمرۆ شەممە 30-12-2017 لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند" لە رۆژانی رابردوودا هەواڵێک لە هەندێک لە راگەیاندنەکانی باشووری کوردستان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە، تێیدا زانیاری لەبارەی هێزەکانی هەپەگەوە بڵاوکرابووەوە، لەو هەواڵەدا بەبێ بنەما بانگەشەی ئەوە کرابوو کە تەرمی سێ گەریلا لە کەرکووک دۆزراوەتەوە، ئێمەش بە ڕای گشتی رادەگەیێنین ئەو هەواڵە دوورە لە راستی و بەمەبەستی نانەوەی ئاژاوە بڵاوکراوەتەوە".
فەرماندەیی هەپەگە لە روونکردنەوەکەدا داوایەک ئاراستەی ڕای گشتی دەکات و دەڵێت" ئێمە ئاگامان لەو راگەیاندنانەیە و جارێکی دیکە داوا لە گەلەکەمان دەکەین باوەڕ بەو هەواڵانە نەکەن".
هەپەگە لە روونکردنەوەکەدا هیچ زانیارییەکی لەبارەی سێ تەرمەکە نەخستووەتەڕوو، بۆیە نازانرێت شوێنەکە کوێیە و کاتی دۆزینەوەی تەرمەکان کەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.