هاوكات كه له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه شه‌پۆڵێكی به‌رفراوانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی تارانی پایته‌خت و زۆرێك له شاره‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ بۆ سێیه‌مین رۆژ له تاران ژماره‌یه‌ك قوتابیی زانكۆ به رێكخستنی خۆپیشاندان له به‌رامبه‌ر ده‌رگای سه‌ره‌كی زانكۆی تارانه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشمی جۆراوجۆر به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ئینقلاب (شۆڕش) كه‌وتنه‌ڕێ.
دروشمه‌كانی قوتابیانی زانكۆ بریتیی بوون له: مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر، ریفۆرمخواز و توندڕه‌و ئیتر كۆتاییتان پێهاتووه، گه‌لی ئێران سواڵ ده‌كات و رێبه‌ر خودایی ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی دژه شۆڕشی ئێران له گۆڕه‌پانی شۆڕشی تاران پێشیان له خۆپیشانده‌ران گرت و هێرشیان كرده سه‌ریان.
شایه‌نی باسه كه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیانی ئێران به هۆی هه‌ژاری و نادادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش به بۆنه‌ی رۆژ نۆی به‌فرانباره‌وه رێپێوانی لایه‌نگرانی حكومه‌تی به‌ڕێوه‌برد.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ره‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.